مەلا كرێكار: دەسەڵاتدارانی جاهیلییەتی شیعەی ئێران توندوتیژیتان وەک ساواك کۆتایی دێت

مەلا كرێكار: دەسەڵاتدارانی جاهیلییەتی شیعەی ئێران توندوتیژیتان وەک ساواك کۆتایی دێت
بە هۆی لەسێدارەدانی مەلایەک لە رۆژهەڵاتی كوردستان مەلا كرێكار بەیاننامەیەك دژی ئێران بڵاودەكاتەوە.

رۆژی سێشەممە 2-8-2016 مەلا كرێكار، ئەمیری پێشووی گرووپی ئەنسارولئیسلام بەیاننامەیەكی سەبارەت بە لەسێدارەدانی مەلایەکی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دژی ئێران بڵاوكردەوە.

مەلا كرێكار رایدەگەیێنێت "بە كسپە و سۆز و جەرگ سووتانەوە هەواڵی ئیعدامكردنی برای دینیی و هاومەزهەب و هاوبیرمان كاك كاوەی وەیسی (خالیدی مەنسووربڵاغی)ـمان پێگەیشت كە دەسەڵاتدارانی شیعەگەرێتی ئێران سپێدەی ئەمڕۆ ئەنجامیاندا".

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا كرێكار دەڵێت "ئەوە بەبیر دەسەڵاتدارانی جاهیلییەتی شیعەی ئێران دەهێنمەوە كە لە رۆژانی خۆپیشاندانەكانی سەرەتای شۆڕشەكەتاندا، لە 1979 خۆپیشاندەران سندووقێكیان لە مەقەڕی ساواك لە شیراز كەوتە بەردەست، كە 18 كیلۆگرام نینۆكی هەڵكێشراوی زیندانیانی هەواداری شۆڕشەكەتانی تێدابوو، ئەو هەموو ئەشكەنجە و كوشتن و ئیعدامكردنانە رێی لە سەركەوتنتان نەگرت".

رۆژی 30-4-2016 مەلا كرێكار نامەیەكی كراوەی ئاراستەی حەسەن روحانی، سەرۆككۆماری ئیران كرد و داوایلێكرد كە سزای لە سێدارەدان بۆ ئەو 36 كەسایەتی كورد و سوننە مەزهەبە رابگرێت، كە بەتۆمەتی ئەندامیەتی لە رێكخراوی قاعیدە و پشتگیریی داعش و وەهابییەت سزادرابوون.




rudaw
Top