ئه‌ردۆگان وه‌زاره‌تێك و ده‌زگاى هه‌واڵگرى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركیا، له نوێترین لێدوانی‌دا كه به راسته‌وخۆ له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه‌وه په‌خش كرا، راى گه‌یاند :" وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان داده‌خه‌ین و هه‌موو رێكاره پێویسته‌كانیش به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌گرینه به‌ر".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ده‌زگاى هه‌اڵگرى هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و دووباره پێكی ده‌هێننه‌وه :" چونكه له‌ساته‌وه‌ختى كوده‌تاكه‌دا زۆر كه‌مته‌رخه‌م بووم".
له‌باره‌ى پیشه‌سازى فڕۆكه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه دا، كه "هاووڵاتیانى توركی له ئێستادا له ئۆتۆمبیلی خۆماڵى سه‌رده‌كه‌ون، ماوه‌یه‌كی دیكه له فڕۆكه‌ى خۆماڵیش سه‌رده‌كه‌ون و كار ده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌پێدانى درووستكردنى فڕۆكه‌ى مه‌ده‌نى و جه‌نگى".
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانى رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى، كه حكوومه‌تى توركیاى تۆمه‌تباركردووه به‌وه‌ى پێشلكارى به‌رامبه‌ر مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات، گوتى :" ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كه‌مترین ره‌وشت بن، سه‌ردانى توركیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌وانه‌ى كوده‌تایان كرد چی‌یان كردووه، ئه‌وه‌شى روویداوه و به پێشێلكارى داده‌نرێت، له‌كاتى كوده‌تاكه‌دا بووه و چه‌ند كه‌سێك لێدانێكى سووك كراون".
له ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوودا، كوده‌تایه‌ك له توركیا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام كوده‌تاكه سه‌رى نه‌گرت و دواتر ئه‌ردۆگان و حكوومه‌تى توركیا چه‌ندین رێكاریان به‌رامبه‌ر به‌وانه گرته به‌ر، كه تۆمه‌تبار كراون به تێوه‌گلان له‌و كوده‌تایه‌دا.
