لە ئێران 36 بەندکراو مەترسیی سێدارەیان لەسەرە

 لە ئێران 36 بەندکراو مەترسیی سێدارەیان لەسەرە
شەوی ڕابردوو گاردی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، هێرشیان کردووەتە سەر بەندی بەندکراوانی سوننە مەزهەب کە هەندێکیان کوردن و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

بەپێی هەواڵی ‌هەواڵدەریی هێرانا شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە گاردی لیباس شەخسییەکانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، هێرشیان کردووەتە سەر بەندکراوانی سوننە مەزهەبی مەحکووم بە ئیعدام و ژمارەیەکی بەرچاویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

ئەوە بەنکراوانە لەلایەن گاردی زیندانەوە بەدەست و پێی بەستراوی و بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندی ئەمنیەتی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هیرشی گاردی زیندان، پاش بڵاوبوونەوەی فیلمی دانپێدانانی چەند زیندانی لەژێر ناوی "لە قووڵایی تاریکی"دا ڕووی داوە.

زۆربەی ئەو بەندکراوانە سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە و حوکمەکەیشان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە و ئەگەری لەسێدارەدانیان جیدییە.

لەنێو زیندانییانی سوننی مەزهەبی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجدا، چەند زیندانییەکی کوردیش بەرچاو دەکەوێت.

پێشتریش ‌هێندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕاپۆرتێکدا باسیان لە دۆخی نالەباری زیندانیانی پەیڕەوی مەزهەبی سوننه لە ئێران کردبوو، کە ئەو زیندانییانە لە بارودۆخێکی ناڵەباردا ماوەی سزاکەیان تێدەپەڕێنن و بە شێوەی بەردەوام لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە، بە هۆی بیروباوەڕیانەوە بێ‌ڕێزییان پێ دەکرێت.

ساڵی پار هەر لە زیندانی ڕەجایی شەهری کەرەج شەش بەندکراو و چالاکوانی مەزهەبیی کورد لەسێدارە دران.









باسنيوز
Top