نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (کاتژمێر 4:48 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان ) نەوتی خاوی تەکساس گەیشتەوە سەروو 40 دۆلار، بە 40 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات بە 42 دۆلار و 34 سەنت مامەڵە بە نەوتی خاوی برنت-ەوە کرا، کە لە دوایین داخستنی بازاڕدا نرخەکەی 20 سەنت کەمتربوو.
بەپێی رۆیتەرز، سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوە کەمەی لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بەخۆیەوە بینی. شیکەرەوان ئاماژەدەکەن بەوەی، کە بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و پاڵاوتن لە جیهاندا کاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت.
نهوتی خاوی تەکساس دوێنێ دووشهممه رێژهی 3.7%ی نرخهكهی لهدهستدا و بە کەمتر لە 40 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەوەش نزمترین نرخە لە نیسان/4ی رابردووەوە تائێستا.
شارەزایان هۆکاری ئەم دابەزینەیان بۆ زیادبوونی بهرههمی نهوتی ئۆپیك گەڕاندەوە، کە لە مانگی رابردوودا بهرزترین ئاستی تۆمارکردبوو و هاوکات زیادبوونی ژمارهی سهكۆكانی ههڵكهندنی نهوتی ئهمریكا له ماوهی دوو ساڵی رابردووشدا کاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخەکەی هەبوو.
نهوتی خاوی ئهمریكای رۆژئاوای تهكساس دوێنێ دووشەممە 1.54 دۆلار لە نرخەکەی لەدەستدا و بۆ 39.86 دۆلار دابەزی كە نزمترین نرخە لە 20 ی نیسانی رابردووەوە تائێستا.
