فه‌تحوڵلا گوله‌ن دزه‌ی كرده نێو ماڵی كلیچدارئۆغلوش
2 پۆلیسی تایبه‌تی كه‌مال كلیچدارئۆغلو، كه ئه‌ركی پاراستنی ماڵی ئه‌ویان پێسپێردراوه به نهێنی كاریان بۆ گوله‌ن كردووه و، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكرێت.
رۆژنامه‌ی (ستار) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئاكپارتی كلیچدارئۆغلوی ئاگادار كردووه‌ته‌وه 2 پۆلیسی تایبه‌ت به پاراستنی ماڵه‌كه‌یان سه‌ر به گوله‌نن، بۆیه پێویسته راده‌ستیان بكاتەوە.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه كلیچدارئۆغلو ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه ئه‌و 2 پۆلیسه‌ی راده‌ست بكات، به‌ڵام ویستوویه‌تی دڵنیا بێت ئه‌وان گولهنین یان ته‌نیا تۆمه‌تیان بۆ به‌ستراوه‌ته‌وه.
چاوەڕوان دەكرێ له داهاتوودا زانیاریی تەواو له‌سه‌ر ئه‌و 2 پۆلیسه بڵاوبكرێته‌وه.
باسنيوز
