ئه‌ردۆگان تەنها لە پەرلەمانتارانی هەدەپە خۆش نابێ
ئه‌ردۆگان داوای له پارێزه‌ره‌كه‌ی كردووه كه هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵك تۆماری كردبوو، به‌وه‌ی له رێگه‌ی سۆسیال میدیاوه سووكایه‌تییان پێكردووه بكێشێته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و داوایه‌ی له‌سه‌ر كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په.
حوسێن ئایدن پارێزه‌ری ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی دا كه سه‌ره‌تا داوای له‌سه‌ر كلیچدارئۆغلو و باخچه‌لی كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ده‌په نه‌كێشاوه‌ته‌وه، ئه‌و داوایه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه.
پێشتر ئه‌ردۆگان داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په تۆمار كردبوو، هۆكاری داوایه‌كه‌یش سووكایه‌تی پێكردنی بووه و هه‌روه‌ها له میتینگه‌كانیدا به‌توندی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌ردۆگان.
ئایدن له گوته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـی توركی ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌ردۆگان 3 هه‌زار داوای له‌سه‌ر هاووڵاتیان تۆمار كردووه، یه‌كه‌م جار داوا سیاسییه‌كان ده‌كێشنه‌وه، پاشان له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا هه‌موو داوایه‌كانی دیكه‌یش ده‌كێشنه‌وه.
تاوه‌كو ئێستە 5 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سووكایه‌تیان به ئه‌ردۆگان كردووه، ده‌ستگیر كراون، بۆیه ئه‌گه‌ر داوا یاساییه‌كان بكشێنرێنه‌وه، ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه، ئایدن پێی وایه به‌زووترین كات ئه‌و 5 كه‌سه ئازاد ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتیشی "له‌و 3 هه‌زار داوا یاساییه 65 داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پارێزبه‌ندییان هه‌یه، ده‌میرتاشیش له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دایه. بۆیه ئه‌ردۆگان بڕیاری داوه كه داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و 65 كه‌سه‌یش بكشێننه‌وه، ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌ده‌په نه‌بێت كه له سه‌رووی هه‌موویان ده‌میرتاشی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌یە".
جگه له‌وه‌ی له ناوه‌وه‌ی توركیا داوای یاسایی تۆمار كردووه، له هه‌مان كاتدا چه‌ندین داوای یاسایی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تایبه‌تی ئه‌ڵمانیاش تۆمار كردووه، كه داواكان زۆربه‌ی له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سووكایه‌تیان پێ كردووه.
ئایدن ئاماژه‌ی داوه كه تاوه‌كو ئێستە هیچ بڕیارێك نه‌دراوه به‌وه‌ی له ئه‌وروپایش داوا یاساییه‌كانمان بكشێنینه‌وه، ره‌نگه له داهاتوو له‌وباره‌یوه بڕیار بدرێت.
باسنيوز
