توركیا داوا لەئەمریكا دەكات فەتحوڵا گولەن دەستگیربكات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی فرانكفۆرتی ئەڵمانی رایگه‌یاند "هیچ گومانێكی نییه له‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی گوڵه‌ن له پشت هه‌وڵی كودهتاكهوهن كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مموزدا ئه‌نجامدرا".
ئەوە لەكاتێكدایە فەتحوڵا گولەن بەتوندی رەتیدەكاتەوە كە لەپشت هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی ناوەڕاستی ئەم مانگەوە هەبێت و جەختدەكاتەوە كە ئازاری زۆری بەدەست كودەتاكانی پێشووەوە چەشتووە.
چاوش ئۆغڵو دەڵێت لیستێكیان به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه كه له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌دا پۆستیان پێده‌درێت له توركیا و ئه‌و كه‌سانه‌ش سه‌ر به "رێكخراوه‌كه‌ی گوله‌نن".
وتیشی "ئێمه ئه‌و به‌ڵگانه راده‌ستی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی سهرەتایش داوامان له واشنتۆن كردووه كه وه‌ك رێوشوێنێكی خۆپاریزی گوڵه‌ن ده‌ستگیربكه‌ن تاوه‌كو له‌و وڵاته رانه‌كات".
ئەوە لەكاتێكدایە تائێستا ئەمریكا داواكانی توركیا سەبارەت بە رادەستكردنی گولەن رەتدەكاتەوەو جەختدەكاتەوە، ئەو بەڵگانەی توركیا پێشكەشیدەكات لەو بارەیەوە دەبێت لە دادگانی دەرەوەی ئەو وڵاتە متمانە پێكراو دەربچن.
چاوش ئۆغڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی خڵوسی ئاكار سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیای ده‌ستگیركردووه هه‌وڵیداوه كه "گفتوگۆیه‌ك له نێوان خه‌ڵوسی ئاكار و گوله‌ندا رێكبخات، ئێمه توانیومان كه په‌یوه‌ندی نێوان كوده‌تاچییه‌كان و رێكخراوه‌كه‌ی گوڵه‌ن ئاشكرابكه‌ین و دانپێدانانی ئه‌و كه‌سانه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه كه به‌شدارییان له كوده‌تاكه‌دا كردووه".
شه‌وی 15ی ته‌مموزی 2016 هه‌وڵێكی كوده‌تا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵا و سه‌ربازه‌وه له توركیا ئه‌نجامدار و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكی گرنگدا گرت له هه‌ردوو شاری ئیسته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره.
ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی به‌شداربووی كوده‌تاچییه‌كان شه‌وی 15ی تهمموز هه‌وڵیاندا له دوورگه‌ی مهرمهڕیس ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستگیربكه‌ن یان بیكوژن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌ردۆغان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جێهێشتبوو ئه‌و هه‌وڵه شكستی هێنا.
شه‌وی رووداوه‌كه ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه پلانی كوده‌تاكه له "بهنسلڤانیاوه" دانراوه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ فه‌تحوڵڵا گوڵه‌ن و دواتر ئه‌ردۆغان به فه‌رمی رابه‌ری ره‌وتی خزمه‌ت به پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه تۆمهتباركردو گولەنیش لای خۆیەوە تۆمەتەكەی بە "بێ بنەما" ناوبرد.
