هیومان رایتس وۆچ: داوادەکات حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ نەبێت
ھیومان رایتس وۆچ، لە راپۆرتێکدا، پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: حکوومەتی عێراق بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتییانی سڤیل هەوڵ بدات و ئەگەر حەشدی شەعبی لە شەڕی مووسڵدا بەشداربێت، ھاوڵاتییانی مووسڵیش رووبەڕووی پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی دەبنەوە.
هیومان رایتس وۆچ لە درێژەی راپۆرتەکەیدا رایگەیاندووە: حەشدی شەحبی لە دەرەوەی یاسا ھەڵسوکەوت دەکەن و سەرجەم ئەو پێشێلکارییە دژە مرۆییانەی ئەو گرووپە چەکدارییە ئەنجامیانداوە، ھیچ لێپێچینەوەیان لەگەڵدا نەکراوە.
