هیلاری كلینتۆن: هه‌واڵگریی ڕوسیا كۆمپیوته‌ره‌كانی كۆمیته‌ی نیشتیمانی دیموكراته‌كانی هاك كردووه
ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا (FBI)، چه‌ند مانگێكه له‌لێكۆڵینه‌وه‌دایه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی هیلاری كلنتۆن، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تی ئاڵۆگۆڕی زانیاری گرنگ‌و نهێنی له‌رێی مۆبایلی تایبه‌تی خۆیه‌وه، كه دوای هاككردنیان ئاشكراكران.
هیلاری ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزدا ڕایگه‌یاند"ئێمه ده‌زانین هه‌واڵگریی ڕوسیا ئاماده‌كاری زۆریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیمه‌یڵانه بڵاوبكرێنه‌وه"، به‌پێی ڕۆیته‌رز.
به‌شێك له ئیمه‌یڵه‌كان تایبه‌تن به ره‌زامه‌ندی نیشاندانی هیلاری كلنتۆن كه له‌ڕێگای مۆبایله‌كه‌ی خۆیه‌وه ئیمه‌یڵی ناردویه‌تی بۆ پرۆسه‌كانی تیرۆركردنی كه‌سانی بهئامانجكراو به‌فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان.
هیلاری كلنتۆن، چه‌ندین پۆستی باڵای وه‌رگرتووه له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا له‌وانه‌ش خانمی یه‌كه‌م، سیناتۆر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و ئێستا ده‌یه‌وێت بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌مریكادا ببێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی ژن.
هیلاری وتی "ئێمه ده‌شزانین كه دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی پارتی كۆمارییه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ئاره‌زوویه‌كی زۆر نائومێدئامێزی پیشانداوه بۆ پشتگیریكردنی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕوسیا".
وته‌كانی هیلاری دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، تاكه كاندیدی پارتی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ویلایه‌تی فلۆریدا له‌كاتێكدا ڕاسته‌وخۆ ته‌ماشای كامێراكانی ده‌كرد، ڕایگه‌یاند "ڕوسیا، ئه‌گه‌ر ئێوه گوێده‌گرن، من هیوادارم ئێوه بتوانن ئه‌و 30 هه‌زار ئیمه‌یڵه وونبووهی هیلاری هاك بكه‌ن، و من باوه‌ڕم وایه ڕه‌نگه ئێوه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌زن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئێمه‌وه خه‌ڵات بكرێن."
وته‌كانی تره‌مپ ئاماژه‌یه‌كن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كه‌یسی به‌كارهێنانی ئیمه‌یڵی تایبه‌تی له لایه‌ن هیلاری كلینتۆن له‌و كاته‌ی وه‌زیری پێشووتری ئه‌مریكا بوو، كه دواجار لێكۆڵینه‌وه‌كان داخران و ئاشكراكرا به‌كارهێنانی ئیمه‌یڵی تایبه‌ت پێچه‌وانه‌ی یاساكانی ئه‌مریكایه چونكه ئیمه‌یڵه‌كان زانیاری نهێنی له‌خۆگرتووه و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێكراوه هاكبكرێن و زانیارییه‌كان بگه‌نه ده‌ست كه‌سان و وڵاتانی بێگانه.
دوابه‌دوای قسه‌كانی تره‌مپ كامپینی هیلاری كلینتۆن، تاكه كاندیدی پارتی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا تره‌مپی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی هانی هاكهرانی ڕوسیا ده‌دات له‌دژی ئه‌مریكا و ده‌ستوه‌ربداته سیاسه‌تی ناوخۆیی ئه‌مریكاوه.
له‌وباره‌وه جه‌یك سولیڤان، ڕاوێژكاری هیلاری بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ڕایگه‌یاند "ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی پارتێكی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی چالاك هانی هێزێكی ده‌ره‌كی ده‌دات كه هێرشی سیخوڕی بكاته‌سه‌ر ڕكابه‌ره سیاسییه‌كه‌ی، و ئه‌مه له‌بابه‌تێكی حه‌زی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری كه‌سانی دیكه‌وه بۆته بابه‌تێكی سیاسی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی."
پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندبوو كه ڕوسیا هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگای هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپ، كاریگه‌ریی بكاته سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنیNBC Newsی وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ره‌نگه ڕوسیا هه‌وڵبدات كاریگه‌ریی بخاته‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئیمه‌یڵێكی ئابڕوبه‌ری كۆمیته‌ی نیشتیمانی پارتی دیموكراته‌كان بۆ سایتی وكیلیكس دزه‌ی پێكراو پسپۆڕان ئه‌و دزهپێكردنهیان، گه‌ڕانده‌وه بۆ هاككه‌ره روسییه‌كان.
به‌ڵام دواتر وته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرملین)، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تده‌كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ئیمه‌یڵه‌كانی پارتی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكای هاك كردبێت، تۆمه‌ته‌كانیشی به"چیرۆكی ترسناك" وه‌سفكرد.
دمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی فه‌رمی كرێملین رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌كۆنفرانسێكی ته‌له‌فۆنیدا كه ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس تێیدا به‌شداربوون، رایگه‌یاند "مۆسكۆ له‌هه‌وڵدایه خۆی به‌دووربگرێت له‌هه‌ر وشه‌یه‌ك كه ره‌نگه وه‌كو ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكادا لێكبدرێته‌وه".
ڕۆیته‌رز-
