تێکساس.. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی باڵۆنێک 16 کەس گیانیان لەدەست دا
ئەو باڵۆنە نزیک سەعات 8ی بەیانی بەکاتی ئەمەریکا و تەنیا سەعاتێک دوای فڕین، لە خۆرهەڵاتی شاری ئاستینی سەر بە ویلایەتی تێکساس کەوتە خوارەوە، بەگوتەی شایەتحاڵەکان باڵۆنەکە لە کاتی کەوتنەخوارەوەدا ئاگری تێبەر بووە.
قایمقامی کالدۆل لە ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا ڕای گەیاند، کاتێک هێزەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، باڵۆنەکە بە تەواوی سووتاوە.
تا ئێستا ڕوون نییە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو باڵۆنە چی بووە، بەڵام بە گوتەی شایەتحاڵەکان باڵۆنەکە بەهۆی بەرکەوتنی وایەری کارەباوە کەوتووەتە خوارەوە.
ئەو ڕووداوە لە مێژووی ئەمەریکادا بە خوێناویترین ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی باڵۆن هەژمار دەکرێت.
باسنیوز
