ئەڵمانییەكان لە هێرشی دیکەی تووندئاژۆکان دەترسن
لە شاری دۆسلدۆرف كۆنسێرتێكی میوزیك بەڕێوەدەچێت، بەڵام ترسی هێرشی چەكداری و تەقینەوە وایكردووە ژمارەیەكی كەمتر خەڵك لە جاران رووبكەنە كۆنسێرتەكە.
ماركۆ میولمان، به‌ڕێوبه‌ری كۆنسێرته‌كە راگه‌یاند "بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربووانی كۆنسێرته‌كە هه‌ست به‌ترس نه‌كه‌ن، رێوشوێنی ئه‌منی تووند گیراوەتەبەر".
هه‌رچه‌نده له ته‌واوی ئه‌ڵمانیادا به بڵاوەپێكردنی هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ رێوشوێنی ئه‌منی تووند گیراوه‌ته‌به‌ر، بەڵام هێشتا ئه‌وه نه‌بووەته هۆی ره‌وینه‌وه‌ی ترس لەلای ته‌واوی دانیشتووانی ئەو وڵاتە.
رووداو-
