لە تێکهەڵچوونەکانی ئەرمێنیادا ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا
ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٩ی تەممووز، تێکهەچوونی نێوان خۆپێشاندەران و هێزەکانی پۆلیس لەپایتەختی ئەرمێنیا، برینداری لێکەوتەوە کە بە گوتەی بەرپرسانی ئەم وڵاتە، لانیکەم ٢٥کەسیان گوازراونەتەوە نەخۆشخانە.
سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند: هێزەکانی پۆلیس ١٦٥کەسیان دەستگیر کردووە کە ٢٦کەسیان هەوروا دەستبەسەرن.
گروپێکی چەکداری سەر بە یەکێک لە دژبەرانی حکوومەتی ئەرمێنیا، رۆژی یەکشەممەی رابردوو کە لە گەڕەکی "ئێربوون"ی دەستی بەسەر باڵەخانەیەک داگرت و چەند پۆلیسێکی دەستبەسەر کرد کە جێگەری فەرماندەی پۆلیسی ئەرمێنیاش لەناویاندابوو. دوای ئەوەی پۆلیسەکان ئازاد کران، ناوبراو خۆی بەدەستەوە نەدا.
