سه‌رۆكی CIA: سووریا به‌ یه‌كپارچه‌یی نامێنێته‌وه‌

 سه‌رۆكی CIA: سووریا به‌ یه‌كپارچه‌یی نامێنێته‌وه‌
(جۆن برینان) سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا (CIA) باوه‌ڕی وایه‌ كه‌، قه‌یرانی سووریا و شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌ ئاڵۆزترین كێشه‌ن، كه‌ به‌ له‌ مێژووی كاركردنیدا له‌و بواره‌دا، به‌ره‌وڕووی بووبێته‌وه‌.

(جۆن برینان) له‌ كۆڕبه‌ندی ئاسایشی ئاسپین له‌ كۆلۆرادۆ ئه‌م قسانه‌ی كردن و گوتی: "رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام، ناسراو به‌ داعش، هه‌موو هه‌وڵ و پیلانی بۆ په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كانیه‌تی، هه‌ر ئه‌مه‌یشه‌ كه‌ زیاتر ڕێكخراوه‌كه‌ی به‌ وه‌حشه‌تناك ناساندووه‌".

ئه‌و ده‌ڵێ: داعش كه‌ ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ به‌سه‌ر جیهانه‌وه‌، له‌ ڕێكخراوی قاعیده‌ی تێپه‌ڕاندووه‌ و وایانكردووه‌، دنیا مه‌یدانی كاره‌ تیرۆریستییه‌كانیان بێ.

سه‌رۆكی (CIA) باوه‌ریشی وایه‌ كه‌، جارێكی دیكه‌ سووریا ناگه‌ڕێته‌وه‌ باری پێشوو و به‌ یه‌كپارچه‌یی نامێنێته‌وه.

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندان په‌لاماری تیرۆریستی له‌ ئه‌ورووپا خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی و خۆی و رایگه‌یاندووه‌، "سه‌ربازانی خیلافه‌ته‌كه‌ی" ئه‌نجامییانداوه‌.

به‌شێكیش له‌ شاره‌زایان پێیانوایه‌، كه‌ ئه‌و په‌لامارانه‌ی داعش له‌ ئه‌ورووپا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان ئه‌نجامیان ده‌دات، ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و شكستانه‌یه‌ كه‌ رێكخراوه‌كه‌، له‌ عێراق و سووریا دووچاری بووه‌ته‌وه‌.

سی ئێن ئێن -
Top