ئەمریکا؛ بەهۆی تێکشکانی باڵۆنێکەوە 16 کەس گیانیانلەدەستدا

ئەمریکا؛ بەهۆی تێکشکانی باڵۆنێکەوە 16 کەس گیانیانلەدەستدا
بەهۆی سوتانی باڵۆنێک و دواتر تێکشکانیەوە 16 کەس لە سەرنشینانی باڵۆنەکە لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس، ئەمڕۆ شەممە رووداوێکی سوتان و تێکشکانی باڵۆنێکی گەورە لە ویلایەتی تەکساس روویداوە و باڵۆنەکە لە نزیک شاری لۆکهارت-ی ئەو ویلایەتە کەوتووەتە خوارەوە.

لین لونسفۆرد، وتەبێژی نوسینگەی فڕۆکەوانیی فیدراڵی رایگەیاند، کە ئاگرگرتن و کەوتنەخوارەوەی باڵۆنەکە، کەمێک دوای کاتژمێر (7:40 خولەکی سەرلەبەیانی) بەکاتی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا لە شاری لۆکهارت روویداوە. شاری لۆکهارت نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە شاری ئۆستن-ی تەکساسەوە دوورە و لانی کەم 16 سەرنشین لە ناو باڵۆنەکەدا بوون، کاتێک ئاگری گرتووە و تێکشکاوە.

نوسینگەی پۆلیسی تەکساس، بە سی ئێن ئێن-ی راگەیاندووە، کە هیچ كه‌سێك لە تێکشکانی باڵۆنەکەدا رزگاری نەبووە و گیانلەدەستدانی تەواوی سەرنشینەکانی باڵۆنەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.



ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس-
Top