فڕۆکە جەنگییەکان رۆژئاوای حەلەبیان بۆردوومانکرد
سەرچاوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڵێن فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا شارۆچکەی ئەتاربیان لە رۆژئاوای حەلەبی سووریا بۆردوومانکردووە، كە دووەم گەورەترین شاری سووریایە و پێنجەمین ساڵە شەڕی تێدایە.
بەپێی سەرچاوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، بەهۆی بۆردوومانەكە 15 کەس کوژراون و 22 كەسی دیكەش برینداربوونە، زۆربەی قوربانییەکانیش ژن و منداڵن.
