فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا كەوتەخوارەوە

 فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا كەوتەخوارەوە
فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کەوتە خوارەوە و بەو ھۆیەوە فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەست دا.

بەرپرسانی وێستگەی ئاسمانی میراماری سەر بە کەشتیگەلی ئەمریکا رایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی جۆری F/A-18C سەر بە کەشتیگەلەکە لە کاتی فڕینی مەشق و راھێنان کەوتووەتە ناوچەی چۆڵەوانی توێنتی ناین پالمسی سەر بە شاری سان دیاگۆی کالیفۆرنیا.

راشگەیەندرا کە فڕۆکەوانەكە گیانی لەدەست داوە و لێکۆڵینەوەش لە هۆكاری كەوتنەخوارەوەكە بەردەوامە.










باسنيوز
Top