ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی پلانی بۆ ئۆلۆمپیاد داناوه
پێگه‌ی سایتی ئه‌مریكی تایبه‌ت به به‌دواداچوونی هه‌واڵی بزاڤه تیرۆریست و توندڕه‌وه‌كان، هۆشداری ده‌داته ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى به‌رازیل و ده‌ڵێت "گرووپێكی نه‌ناسراو هه‌یه له به‌رازیل، كه به‌یعه‌تی به داعش و سه‌رۆكه‌كه‌ی داوه".
پێگه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و گرووپه كه ناویان له خۆیان ناوه (شوێنكه‌وتووانی خه‌لافه‌ت له به‌رازیل)، راگه‌یاندراوێكیان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا به‌یعه‌ت به داعش و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش چه‌ند رۆژێكی كه‌م پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد له به‌رازیل، دوای هۆشداری زیاتر له باره‌ی هێرشی تیرۆریستی پێشبینیكراو، له وڵاتانی ئه‌مریكای باشووردا.
ئه‌و گروپه نه‌ناسراوه له‌سه‌ر پێگه‌ی (تیلگرام) له ئینته‌رنێت، كه توانای به‌كۆدكردنی راگه‌یاندراو و زانارییه‌كان ده‌به‌خشێت، راگه‌یاندراوێكی به‌ناوی رێكخراوه تازه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌ڵێن به‌یعه‌ت به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی داعش ده‌ده‌ن و پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی ده‌بن، ئه‌وه‌ش به مه‌ترسییه‌كی ته‌ناهی بۆ سه‌ر یارییه‌كانی ئۆلۆمپی له به‌رازیل داده‌نرێت، كه وا بڕیاره له 5 تاوه‌كو 21ی ئاب له ریۆدی جانیرۆ به‌ڕێوه‌بچێت. كه هه‌ندێك له چاودێران ئه‌وه به دوور نازانن به‌غدادی و چه‌كداره تیرۆریسته‌كانى پلانێكیان بۆ ئه‌نجامدانى كاری تیرۆریستی له ئۆلۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆ دانابێت.
رووداو-
