حكومەتی بەلجیکا دەست بەسەر ماڵ و سامانی تیرۆریستاندا دەگرێت

 حكومەتی بەلجیکا دەست بەسەر ماڵ و سامانی تیرۆریستاندا دەگرێت
بۆ یەکەم جارە حكومەتی بەلجیکا بەبێ بڕیاری دادگا، دەست بەسەر ماڵ و سامانی تۆمەتبارانی تیرۆردا بگرێت، ئەمەش ئەگەری زۆری هەیە ناڕەزایی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپای لێبكەوێتەوە.


کاربەدەستانی باڵای بەلجیکا رایانگەیاند کە بەبێ بڕیاری دادگا، ناوەندی هەماهەنگی شیکاری هەڕەشە (OCAM) لەسەر داوای هەواڵگری دژە تیرۆر، بۆ یەکەم جار بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی ماڵ و دارایی تیرۆریستانی داوە.


بەپێی بریارێک ئەو بەرپرسانەی بەلجیکا، دەستیان بەسەر ماڵ و سامانی ١٢ کەسدا گرتووە و رێگریان لە خاوەنەکانیان کردووە کە دەستیان پێی بگات. هاوکات رێگریان کردووە لە گەیاندنی یارمەتی دارایی بۆ کەسانی سێیەم.


بەپێی زانیاریەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەلجیکا، ٦١١ کەسی هەڵگری رەگەزنامەی بەلجیکا لە سووریا کوژراون.


لە ناو وڵاتانی ئەورووپادا زۆرترین ژمارەی شەڕکەرە لە بەلجیکاوە روویان لە سووریا کردووە.









باسنيوز
Top