ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئامه‌د روویدا
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كیی گوندی كازانجی و حاجی توركمان له شارۆچكه‌ی بیسمیل سه‌ر به شاری ئامه‌د له باكووری كوردستان روویداوه و به‌هۆیه‌وه زریپۆشێكی سه‌ربازیی تێكشكاوه و دوو سه‌ربازیش برینداربوون.
لەو شوێنەی تەقینەوەکەی تیایدا روویداوە ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر هاتووه و هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ش رێگه‌ی سه‌ره‌كییان داخستووە.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا رایانگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنێكی چڕ له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ستیپێكردووه و ئه‌مبوڵانسێكی زۆر رووی له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كردووه.
