ئەنجامدەرانی كارەساتەكەی رۆبۆسکی دادگایی دەکرێن

 ئەنجامدەرانی كارەساتەكەی رۆبۆسکی دادگایی دەکرێن
هەریەک لە ئاکن ئۆزتوک فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی تورکیا و ئیدریس نەعیم شاهین وەزیری پێشوتری ناوخۆی تورکیا بەتۆمەتی کوشتنی 34 کەس لە شارۆچکەی ئولودەرەی سەر بە پارێزگای شرنەخ، کە لە 28ی تشرینی دووەمی 2011دا لە بۆردومانێکدا کوژران، دادگایی دەکرێن. ئەمەش وێڕای دادگاییکردنیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە کودەتا سەربازییەکەی تورکیادا.

بەگوێرەی ئەو سکاڵایانەی لەسەر ئەو دوو کەسە تۆمار کراون و رادەستی دادگا کراون، ئاکن ئۆزتورک و ئیدریس نەعیم شاهین بەتۆمەتی پێشێلکردنی دەستوور لە بەرژەوەندی کودەتاکاران، وەستان لە دژی حکوومەت و پەرلەمان و هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکۆمار دادگایی دەکرێن.

جێی ئاماژەیە ئیدریس نەعیم شاهین لە 2011 تا 2013 وەزیری ناوخۆی تورکیا بوو و ئاکن ئۆزتورک-یش فەرماندەی هێزی ئاسمانی تورکیا بوو، لەو کاتەشدا بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا رووداوی رۆبۆسکی رووی دا کە بەهۆیەوە 34 کۆڵبەر لە شارۆچکەی ئولودەرە کوژران.









باسنيوز
Top