ئه‌و پیاوه‌ی ویستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكوژێت ئازاد ده‌كرێت
جۆن هینكلی، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1981، به مه‌به‌ستی تیرۆركردن، ته‌قه‌ی له رۆناڵد ریگان، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا كرد، له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت، باری ده‌روونی و عه‌قڵی ته‌واو نییه، بۆیه له‌جیاتی به‌ندكردن، خرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی عه‌قڵییه‌وه.
پزیشكان رایانگه‌یاند، هینكلی ئێستا ته‌مه‌نی 61 ساڵه و چیدیكه به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ناناڵێنێت كه به‌هۆیه‌وه ته‌قه‌ی له سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا كرد.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، هینكلی له‌مه‌ودوا له شاری ویلیامس بۆرگ، له ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ دایكه 90 ساڵانه‌كه‌یدا نیشته‌جێ بێت و به‌مزووانه‌ش ئازاد ده‌كرێت.
به گوێره‌ی بڕیاری دادگا، نابێت هینكلی قسه بۆ راگه‌یاندنه‌كان بكات و پێویسته به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی دیاریكراو، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌توانێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت، به‌ڵام به‌ر له ئازادكردنیشی كۆتوبه‌ندی زۆر خراوه‌ته سه‌ر گه‌شت و هاتووچۆكانیشی دیاریكراوه.
ریگان له هه‌وڵی تیرۆركردنهكهدا رزگاری بوو، به‌ڵام دوو ئه‌فسه‌ری ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی، كه كارییان پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ سكرتێری رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی، برینداربوون.
