کۆنگرێسمانێک: پێویسته حکومه‌تی ئه‌مریکا داوای بودجه‌ی زیاتر بۆ عێراق بکات
"ماک تۆرنبێرن" سه‌رۆکی لیژنه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی که سه‌ر به کۆمارییه‌کانه له گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسان، داوای له حکومه‌تی ئه‌مریکا کرد،که داوای بودجه‌ی زیاتر بکات بۆ عێراق و ئه‌فغانستان.
سه‌رۆکی لیژنه‌که وتی: "پێویسته حکومه‌تی سه‌رۆک ئۆباما داوای بودجه‌ی زیاتر بکات بۆ عێراق و ئه‌فغانستان و ھه‌وڵ بدات له پاییزی ئه‌مساڵدا ئه‌و بودجه زیاده‌یه بچه‌سپێنێت."
ئه‌م لێدوانانه‌ی تۆرنبێرن دوای سه‌ردانی ھات بۆ ھه‌ریه‌که له عێراق و ئه‌فغانستان.
