ئۆلاند: دوو ئەندامی داعش هێرشی سەر كڵێساكەیان ئەنجامداوە

ئۆلاند: دوو ئەندامی داعش هێرشی سەر كڵێساكەیان ئەنجامداوە
ئەو دوو چەكدارەكەی لە كڵێسایەكی فەرەنسا قەشەكیان سەربڕی، بەگوللەی هێزە ئەمنییەكانی شارەكە كوژران و سەرۆكی فەرەنساش جەختیكردەوە، هێرشكارەكان سەر بە داعش بوون.

رۆژی سێشەممە 26-7-2016 لە شاری سەینت ئێتیان دوو رۆڤەری لە هەرێمی نۆرماندی فەرەنسا دوو کەس، کە سەر بە داعش بوون، خۆیان کرد بە نێو کڵێسایەکی کاسۆلیکدا و پێنچ کەسیان بە بارمتە گرتن، دواتر قەشەیەکی تەمەن 84 ساڵانیان سەربڕی و کەسێکی دیکەشیان کوشت.

پێری هینری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند "دەستبەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی هێرشەکە و هەردوو کەسەکە هاتنە دەرەوە لە لایەن پۆلیسەوە تەقەیان لێکرا و کوژران".

دوای ئەوەی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی راگەیاند، فرانسوا ئۆلاند لەگەڵ بیرنارد کازنۆڤ، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا گەیشتنە شارەکە، لەبەردەم کەنیسەکەدا ئۆڵاند رایگەیاند "داعش لە پشتی ئەو هێرشەوەیە و فەرەنسا رووبەرووی رێکخراوی داعش دەبێتەوە".


رووداو -

Top