ناتانياهۆ: نيگهرانى ئهوهين ئێران پابهندى رێككهوتنى ناووكى ببێت
بنیامین نەتانیاهۆ رۆژی سێ شەممە بە رۆژنامەی جۆرشهليم پۆستی ئیسرائیلی راگەیاند، ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی نیگەرانی ئەوەن کە 12 ساڵی دیکە ئێران بتوانێت دەست بکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم. بە گوتەی نەتانیاهۆ ئەوان لەوە نیگەرانن کە ئێران پابەندی رێککەوتننامەی ناووكى بێ و ئەو رێککەوتننە پێشێل نەکات.
لە پاش بڵاو بوونەوەی بەشێک لە ناوەڕۆکی رێککەوتننامەی نهێنیی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، ئاشکرا بوو کە ئێران 11 ساڵ دواى رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەتوانێت سەرلەنوێ پیتاندنی یۆرانیۆم لە بنکە ئەتۆمییەکانی خۆی بە کەرەستەی پیشکەوتووتر دەست پێ بکاتەوە.
