لە فەرەنسا سەری قەشەی کڵێسایەکیان بڕی و کەسی دیکەش بوونە قوربانی

لە فەرەنسا سەری قەشەی کڵێسایەکیان بڕی و کەسی دیکەش بوونە قوربانی
دوو چەکدار لە کڵێسایەکی روان لە نۆرماندیی نزیک پاریس چەند کەسێکیان بە بارمتە گرت و سەری قەشەی کڵێساکەیان بڕی و کەسێکی دیکەش بووە قوربانی، بەڵام پۆلیس توانی بارمتەکانی دیکە ئازاد بکات.

بەپێی گوتەی پۆلیسی روان بۆ میدیاکانی فەرەنسا، رۆژی سێشەممە 26-7-2016، دوو پیاوی چەقۆبەدەست لە ناوچەی سان ئێتیان دو رۆڤاری هێرشیان كردووەتە سەر كڵسایەك و شەش کەسیان بە بارمتە گرتوون.

گەواهیدەران باس لەوە دەکەن، دوو چەکدارەکە بە دەرگای پشتەوە چوونەتە نێو کڵێساکە، ئامادەبووانی نێو کڵێساکەیان بە بارمتە گرتوون و سەری قەشەكەشیان بڕیوەو کەسێکی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و چەکدارەکانیش کوژران.




رووداو
Top