جۆرج بوش به‌نیازبووه چه‌كی ئه‌تۆم له دژی قاعیده به‌كاربهێنێت
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی شپیگلی ئه‌ڵمانیا، مشائیل شتاینه‌ر راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌كی گرهارد شرۆیده‌ر راوێژكاری پێشووتری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد، له دوای هێرشه‌كه‌ی 11ی سیپته‌رمبه‌ری 2011وه به‌رپرسانی ئه‌مریكا وه‌ها تووشی ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ‌و حه‌په‌سان ببوون كه به‌نیازبوون چه‌كی ئه‌تۆمی له دژی قاعیده‌و تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌كاربهێنن.
شتاینه‌ر ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو ئه‌و دژی ئه‌وه بووه كه ئه‌ڵمانیا چه‌كی سپی بۆ ئه‌مریكا واژۆ بكات به‌رامبه‌ر به به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره چه‌كێك له‌جه‌نگی دژه تیرۆردا، به‌ڵام راوێژكاری حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا نه‌ك هه‌ر گوێی بۆ قسه‌كانی رانه‌گرتووه به‌ڵكوو له كاره‌كه‌شی دووری خستۆته‌وه.
سەرچاوەكان
