پەنتاگۆن ستایشی هێزی پێشمەرگە دەکات

پەنتاگۆن ستایشی هێزی پێشمەرگە دەکات
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ستایشی هێزی پێشمەرگە دەکات بۆ سەرکەوتنەکانیان لە پاککردنەوە و ئازاد کردنی گوندەکان لە ملیتانەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی.

هێزی پێشمەرگە بە هاوکاری هێرشە ئاسمانییەکانی هێزی هاوپەیمانان لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە 200 کلیۆمەتر دووجا و 7 گوندیان لە چەکدارانی داعش پاککردۆتەوە.

دیمەنە ڤیدیۆییەکانی کە لە ڕۆژی هەینی لەلایەن پەنتاگۆنەوە بڵاو کراونەتەوە نیشان دەدەن هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا زێرەپۆشێکی داعش تێکدەشکێنێت کە وەکو ماشێنێکی بەبۆمب کراو بەکار دەهێنرا. ئەو هێرشە ئاسمانییە کرایە سەر ناوچەیەک لە نزیک دوزخورماتو.

پەنتاگۆن دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت بۆ لەناوبردنی پێگە، بونیاد و کەرەستەی داعش وە هەروەها پشتیوانی کردن لە کوردەکان.


























VOA
Top