یەکەم هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر چەکدارانی داعش ئەنجامدرا

یەکەم هێرشی ئاسمانی تورکیا  بۆ سەر چەکدارانی داعش ئەنجامدرا
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێ: فرۆكە جەنگیەكانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ فرۆكە جەنگیەكانی هێزە هاوپەیمانەكان, لە دوێنێ شەوەوە دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش كردووە بۆ سەر مۆلگەكانی داعش.

لە راگەیاندنەكەدا هاتووە دەڵێ: لە دوێنێ شەوەوە هێرش دەكرێتە سەر مۆلگەكانی داعش لەسوریا و ئامانجی هێرشەكان بۆ سەر ئەم شوێنانەیە كە هەرەشەیە بۆ سەر ئاسایشی توركیا .

هەروەها لە راگەینراوەكەدا ئاماژە بەو رێكەوتنە دەكات كە لە 24ی ئابی 2015 لەنێوان توركیا و ئەمریكا ئیمزاكرابوو بۆ بەیەكەوە كاركردن دژ بە داعش.
Top