ئۆباما: ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه‌كه ره‌تبكرێته‌وه تۆپه‌كه ده‌كه‌وێته گۆڕه‌پانی ئێران
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسێكی ڤیدیۆییدا كه له لایه‌ن 2 رێكخراوی جوله‌كه‌وه رێكخرابوو، ته‌ئكیدی له سه‌ر په‌یوه‌ندی نزیكی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا كرده‌وه، هاوكات به‌رگریشی له رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی پێنج كۆ یه‌ك كرد و رایگه‌یاند، لانیكه‌م تا 15 ساڵی تر هه‌موو رێگاكانی گه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمییان داخستووه.
ئۆباما وتیشی، كۆماری ئیسلامی ئێران جێگه‌ی متمانه نییه، دژی ئه‌مریكا و جوله‌كه‌یه، نكۆڵی له هۆلۆكۆست ده‌كات، به‌ڵام رێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه له سه‌ر بنه‌مای متمانه نه‌كراوه به‌ڵكو له سه‌ر بنه‌مای پشكنین و تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندان كراوه و هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه‌كه له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌وا تۆپه‌كه ده‌كه‌وێته گۆڕه‌پانی ئێران و هه‌ر یه‌ك له ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌ره‌و گۆشه‌گیری ده‌چن و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی جه‌نگێكی دیكه ده‌بێته‌وه.
سەرچاوەكان
