دوو وه‌زیری کوردیشی تێدایه ئه‌ردۆغان ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی كاتی ده‌ربڕی PM:10
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو كه دوو وه‌زیری كوردیشی تێدایه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دوا نزیكه‌ی دوو كاتژمێر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمد داود ئۆغڵو-ی سه‌رۆك وه‌زیران، ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته.
له‌و كابینه‌یه‌دا، هه‌ریه‌ك له عه‌لی حه‌یده‌ر كونجا و موسلم دۆغان، په‌رله‌مانتارانی پاراتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی تێدایه كه یه‌كه‌میان بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری ئه‌وروپا و دووه‌میشیان بۆ وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدان دیاریكراون.
ئه‌م كابینه‌یه‌ی داود ئۆغڵو تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1ی تشرینی دووه‌م وه‌ك حكومه‌تێكی كاتی كار ده‌كات، به‌پێی ده‌ستووریش، پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته كاتییه پێویستی به متمانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته نییه و ته‌نها ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆك كۆمار بۆ هاتنه‌كایه‌ی حكومه‌تێكی له‌وجۆره به‌سه.
