ئاگربه‌ست له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی ئۆكراینا و جوداخوازه‌كان ده‌ستپێده‌كات
مارتین سایدیك نوێنه‌رى رێكخراوى ئاسایش و هاوكارى ئه‌وروپا دوێنێ چوارشه‌ممه دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سێ قۆڵى له مینسك رایگه‌یاند: كه حكومه‌تى ئۆكراینا و جووداخوازه‌كان قه‌بوڵیان كردوه؛ كه به به‌ستنى ئاگربه‌ستێكى ته‌واو له نێوانیاندا و جێبه‌جێ كرنى؛ رێگا بۆ ئاشتییه‌كى كۆتایى خۆش بكه‌ن. شایه‌نى باسه له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ئۆكراینا تاكو ئێستا؛ نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زارو پێنجسه‌د كه‌س كوژراون.
