لە نەمسا 50 کۆچبەری نایاسایی لەنێو بارهەڵگرێکدا خنکان

 لە نەمسا 50 کۆچبەری نایاسایی لەنێو بارهەڵگرێکدا خنکان
کەمێک بەر لە ئێستا، لە ناوچەی بورگێنلاند لە وڵاتی نەمسا، بەهۆی رووداوێک دەیان کۆچبەر کە لە نێو بارهەڵگرێک خۆیان حەشار دابوو و بە رێگەی نایاسایی گەیشتبوونە نەمسا گیانیان لەدەستدا و خنکان.

کارزان جەلال، بەڕێوەبەری کەمپی ماوەرکیرخن لە وڵاتی نەمسا بە رووداوی راگەیاند، "دەگوترێت کۆچبەری کوردشی لە نێو بارهەڵگرەکە هەن".

پۆلیسی نەمسا تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە و رێگە بە میدیاکانیش نادرێت بچنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام بڕیارە لە کاژێرەکانی داهاتوودا پۆلیس و جوهانا میکللەیتنەر، وەزیری ناوخۆی نەمسا کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی هاوبەش لەو بارەیەوە ئەنجامبدەن.









رووداو
Top