بەشار ئەسەد لە پاڵپشتی ئێران و روسیا 'دڵنیایە'

بەشار ئەسەد لە پاڵپشتی ئێران و روسیا 'دڵنیایە'
هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی چوار ساڵەی سوریا، چەند گومانێکی لە سەر داهاتووی بەشار ئەسەد دروستکردووە، بەڵام سەرۆک کۆماری سوریا دەڵێت دڵنیایە ئێران و روسیا بەردوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی.

بەشار ئەسەد لە وتووێژێک لە گەڵ تەلەفزیۆنی ئەلمەناری لوبنانی کە لەلایەن حیزبوڵلاوە بەریوە دەبرێت گووتی "ڕوسیا و ئێران پشتی دۆستەکانی خۆیان بەرنادەن."

لە لایەکی دیکە فەڕەنسا جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا پێویستە لە دەسەڵات و کاریگەری بەشار ئەسەد کەم بکرێتەوە.

فڕانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند؛ "دەبێت بە بێ ئەسەد لە ڕۆڵ و کاریگەری تیرۆریستان کەم بکەینەوە، ئەو دوو شتە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆیان بەیەکەوە هەیە."
بەڵام ئێران و ڕوسیا پێداگری لەوە دەکەن کە دەبێت بەشار ئەسەد بەشێک لە ڕێگە چارەی سیاسی ئەو وڵاتە بێت.
دوای ڕێککەوتنی ئەمدواییەی ئێران و گروپی ٥ کۆ ١، جموجۆڵە سیاسیەکان لە سەر قەیرانی سوریا دەستیپێکرد.

بەلام سەرۆک کۆماری سوریا لە وتووێژ لە گەڵ تەلەفزیۆنی ئەلمەنار گووتی پێشکەوتنێکی دەستوبرد بۆ چارە سەری ئەو دۆخە نابینین.
Top