شه‌ڕوپێكدادان له‌ كه‌مپى ئاواره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ لوبنان روویدا

شه‌ڕوپێكدادان له‌ كه‌مپى ئاواره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ لوبنان روویدا
له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕوپێكدادان له‌ كه‌مپى په‌نابه‌ره‌ فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ لوبنان دوو كه‌س كوژران و 30 دیكه‌ش بریندار بوون .

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ شه‌ڕوپێكدادانه‌كه‌ له‌ كه‌مپى په‌نابه‌رانى عه‌ین حلوه‌ بۆ په‌نابه‌ره‌ فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ نێوان چه‌كدارانى سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ى فه‌تح و چه‌كدارانى گروپى جوند ئه‌لشام ڕوویداوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران و 30 دیكه‌ش برینداربوون، هه‌ر به‌هۆى شه‌ڕوپێكدادانه‌كه‌وه‌، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ خه‌ڵكى كه‌مپه‌كه‌ ئاواره‌ بوون .
Top