ئۆباما ھەڕەشەی سەربازی لە ئێران دەكات

ئۆباما ھەڕەشەی سەربازی لە ئێران دەكات
باراك ئۆباما سەركۆماری ئەمەریكا دەڵێ؛ ئەگەر ئێران رێكکەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ نەكات، شەڕ لەدژی رادەگەیەنین و ئێرانیش ئەوە بە لەباربردنی رێکكەوتنەكە دەزانێت.

“مەرزیە ئەفخەم” گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ؛ ئێران ھیچ جۆرە سنوورداركردنێك لەسەر پرسە ئەمنی و سیاسییەكان قبووڵ ناكات.”

ئەفخەم كە لە وەڵامی باراك ئۆبامادا بۆ ھەواڵدەریی ئیرنا قسەی كردووە، باس لەوە دەكات كە ھەڕەشەكردنی سەربازی لە ئێران دژی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكانە، و سەرۆكی ئەمەریكا دەبێ وەڵامدەر بێت.

باراك ئۆباما سەركۆماری ئەمەریكا وتارێكی نووسیوە و بۆ 30 رۆژنامەی جیھانی ناردووە، لەو وتارەدا ئۆباما باس لەوە دەكات كە ئەگەر ئێران پابەندی رێكکەوتنی ئەتۆمیی ڤییەن نەبێت، ئەمەریكا ناچار دەبێت پەلاماری سەربازی ئێران بدات.
Top