ئه‌فسه‌رێكی سوپای توركیا كوژرا
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه كاتێكی دره‌نگی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌رێمی شرنا‌خ هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی و له ئه‌نجامدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌نێوان سه‌ربازانی بنكه‌كه و گه‌ریلاكاندا روویدا.
رۆیته‌رز ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه سه‌عاتێكی خایاندووه و له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌ری به‌رپرسی خاڵه سه‌ربازییه‌كه برینداربووه و دواتر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی گیانی له‌ده‌ست داوه.
له سه‌ره‌تای شكاندنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان له كۆتایی مانگی رابردوودا، حكومه‌تی توركیا زیاتر له 400 هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته‌سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌و پارته كه به "رێكخراوێكی تیرۆریستی" ناوزه‌دی كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا چالاكوانه كورده‌كان، ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی به هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بۆ سنووردانان بۆ ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كانی كورد و خه‌ونی دامه‌زراندنی هه‌رێمێك له باكووری سوریا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی حكومه‌تی توركیا له‌وه‌ته‌ی ئاگربه‌ست شكاوه، تا ئێستا 50 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كوژراون و زیاتر له 200ی تر برینداربوون.
