كۆریای باكوور و كۆریای باشوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كۆده‌بنه‌وه‌

كۆریای باكوور و كۆریای باشوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كۆده‌بنه‌وه‌
به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و كۆریای باشوور، وه‌زیری یه‌كگرتنه‌وه‌ و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆریای باشوور له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی كۆریای باكووردا كۆده‌بێته‌وه‌. ئاژانسی یۆنهاپ بڵاوی كرده‌وه‌: "كۆریای باكوور دوێنێ‌ هه‌ینی تا سه‌عات پێنجی داوای نێوه‌ڕۆی دابووه‌ كۆریای باشوور تاكو ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات بوه‌ستینێت، ئه‌گه‌رنا سوپای وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌یه‌ بۆ جه‌نگ".

فه‌رمانده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆریای باشوور،كۆریای باكووری به‌ به‌رپرسی ئه‌و ته‌قیه‌نه‌وه‌یه‌ی سه‌ر سنووری زانیبوو كه‌ له‌ چواری ئابدا روویداو بووه‌ هۆی برینداربوونی دوو سه‌ربازی كۆریای باشوور.

دوای ئه‌مه‌ كۆریای باشوور له‌پاش ١١ ساڵ، ده‌ستی كرد به‌ په‌خشی پروپاگه‌نده‌ی دژبه‌ پیۆنگ یانگ، كۆریای باكووریش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئه‌گه‌ر پروپاگه‌نده‌كانی نه‌وه‌ستێنێت، ئه‌وا ده‌ست ده‌كات به‌ هێرشی ئاسمانی هه‌ره‌مه‌كی.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ نێوان سنووری هه‌ردوو كۆریادا، ده‌ست كرا به‌ هاویشتنی تۆپ له‌ هه‌ردوولاوه‌، ئه‌و خه‌ڵكه‌شی له‌ناوچه‌كانی سنوور ده‌ژیان، راگوێزران، هاوكات حكوومه‌تی كۆریای باشووریش داوای له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كردبوو كه‌ به‌په‌له‌ كۆببێته‌وه‌.
Top