ئؤباما هه‌ڕه‌شه له‌ئێران ده‌كات
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ئۆباما له‌كاتێكدان كه له‌هه‌وڵی به‌رده‌دوامدایه بۆ قه‌ناعه‌ت كردن به‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگریس كه‌له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ناڕازین.
ئۆباما له نامه‌یه‌كدا كه‌بۆ “جیرۆڵد نادله‌ر” سیناتۆری دیموكراته‌كانی ناردووه، ده‌ڵێت: ” په‌راوێزێكی فراوانمان هه‌یه بۆ كاردانه‌وه‌ی تاك لایه‌نه و فره لایه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بوو”.
له‌و نامه‌یه‌دا كه كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه، ئۆباما سه‌ر له‌نوێ بڕوای خۆی ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ڤییه‌ننا، زۆر باشه بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ته‌واوی ناوچه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جه‌ختی كردۆته‌وه له‌وه‌ی هه‌موو ڕێگه‌چاره‌كان به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه، به‌ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیشه‌وه، به‌درێژایی ماوه‌ی جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه.
باسنيوز
