له سعودیه‌وه، هێرشی وشكانی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن ده‌ستیپێكرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی یه‌مه‌نی رایگه‌یاند: "زیاتر له 100 زریپۆش و تانك و هێزێكی سه‌ربازی زۆر، له خاڵی سنوری وه‌دیعه له پارێزگای شروده‌ی سعودیه، به‌ره‌و نێو خاكی یه‌مه‌ن په‌ڕینه‌وه".
وتیشی: "ئه‌و هێزانه به‌ره‌و مه‌ئره‌ب و شبوه له باشووره‌وه، بۆ پاڵپشتی هێزه‌كانی مقاوه‌مه كه دژ به حوسییه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڕێكه‌وتوون".
هێزه‌كانی سه‌ر به عه‌بد ره‌به مه‌سنور هادی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن، له‌لایه‌ن ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌وه كه سعودیه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، به هێرشی ئاسمانی و وشكانی پشتوانیان لێده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هێزانه‌ی له سنوره‌كانی سعودیه‌وه چونه‌ته نێو خاكی یه‌مه‌نه‌وه، له‌و هێزه یه‌مه‌نیانه پێكهاتوون كه له سعودیه مه‌شقیان پێكراوه و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی یه‌مه‌نی به ناوی جه‌حده‌ل عه‌وله‌قییه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن.
