ئه‌مڕۆ یادی 70 ساڵه‌ی یه‌كه‌م هێرشی ئه‌تۆمییه له‌مێژوودا
به‌به‌شداری “شینزۆ ئابی” سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن و نوێنه‌رانی ده‌یان وڵاتی بیانی و، ده‌یان هه‌زار كه‌س له “باخچه‌ی ئاشتی” شاره‌كه‌دا كۆبوونه‌وه و، مه‌راسیمێكی قه‌شه‌نگ ده‌ستی پێكرد.
“شینزۆ ئابی” به‌ڵێنیدا كار بكات بۆ جیهانێكی داماڵراو له‌چه‌كی ئه‌تۆمی. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: ” له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه‌دا، هاوكاری هه‌موو وڵاتانی ئه‌تۆمی ونا ئه‌تۆمی ده‌كه‌ین. ڕه‌شنوسی بڕیاری داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی پێشكه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین”.
ئاژانسی ده‌نگوباسی”كیودۆ”ی ژاپۆنی، له‌زاری سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یه‌وه گواستیه‌وه كه ژاپۆن به‌جیدی كار بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌كات.
ڕۆژی 8/6/1945 به‌هۆی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر شاری هێرۆشیمای ژاپۆنی، لانی كه‌م 140 هه‌زار كه‌س كوژران. له‌دوای سێ ڕۆژیش، دووه‌م هێرشی ئه‌تۆمی بۆسه‌ر شاری ناكازاكی ژاپۆن ئه‌نجام درا، له‌وشاره‌شدا لانی كه‌م 40 هه‌زار كه‌س كوژران. له‌دوای ئه‌وه‌ش به‌چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م كۆتایی به‌جه‌نگی دووه‌می جیهانی هێنرا له 15/8/1945.
باسنيوز
