پەیوەندی تەلەفونی ئەردۆغان و رۆحانی لە سەر پەکەکە

 پەیوەندی تەلەفونی ئەردۆغان و رۆحانی لە سەر پەکەکە
لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران باس لە دوایین رەوشی ناوچەکە دەکەن، لەوانەش هێرشی ئەنکەرە بۆ سەر پەکەکە.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی ئەنادۆڵی حکومیی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ئەردۆغان هەڵمەتە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە دژی داعش و پەکەکە بۆ هاوتا ئیرانییەکەی روونکردووەتەوە و زانیاری لە سەر هێرشەکانی پێداوە.

رۆحانی هاوخەمی وڵاتەکەی بۆ ئەردۆغان دووپاتکردووەتەوە و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری سەربازە کوژراوەکان دەربڕیوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە هەردوولا جەختیان لەسەر سەقامگیری عێراق و سووریا کردووەتەوە.












رووداو
Top