له هیندستان.. بەهۆی دەرچوونی دوو شەمەندەفەر لە هێڵەکانیان 27 كەس گیانیان لەدەستدا

له هیندستان.. بەهۆی دەرچوونی دوو شەمەندەفەر لە هێڵەکانیان 27 كەس گیانیان لەدەستدا
حكومەتی هیندستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە رووداوێكدا دوو شەمەندەفەر لە هێڵە ئاسنینەكانیان دەرچوون و لە ئەنجامدا 27 کەس كوژراون و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش برینداربوون.

وەزارەتی هێڵە ئاسنینەكانی هیندستان رایگەیاند " 12 كەرەڤانەی شەمەندەفەری كامایانی ئێكسپرێس لە نزیك هاردا لە ویلایەتی مادیابرادیش لە سەر پردێکدا کە لەنزیک ئاوی لافاو بووە لە سكەكانیان دەرچوون" و راشیگەیاند "شەش كەرەڤانی جانات ئێكسپرێسیش لە هەمان كاتدا لەسەر پردەکە لە هێڵەكانیان دەرچوون".

ئەنیل ساكسین، گوتەبێژی وەزارەتەكە رایگەیاند " لەهەوڵداین ژیانی ئەو كەسانە رزگاربكەین، كە لە نێو شەمەندەفەرەکان ماونەتەوە".


















رووداو
Top