رەفسەنجانی: لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایاندا بەشداری دەکەم

رەفسەنجانی: لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایاندا بەشداری دەکەم
هەواڵدەی فەرمی کۆماری ئیسڵامی ئێران بڵاوی کردەوە؛ کە عەلی ئەکبەر رەفسەنجانی لە وتووێژی لەگەڵ یەکێک لە راگەیاندنەکان، گوتوویەتی؛ بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شارەزایان خۆی کاندید دەکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئێران بە هەفتەنامەی “تلووعی سوبحی” راگەیاندووە: “باشتر وایە هەموو ئەو کەسانەی هەستی نیشتمانپەروەریان هەیە، ئیسلامی، یان شۆڕشگێرن و هەر باوەرێکیان هەیە، بێن و لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن و کەمتەرخەم نەبن. “

هاشمی رەفسەنجانی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئەویش نیازی خۆپاڵاوتنی هەیە یا نا گوتی:”من ناتوانم لە ئەنجومەندا بەشدار بم، بەڵام بە نیازم بۆ شارەزایان خۆم کاندید بکەم.”

ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی لە خولێک سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری لە ئەستۆ بوو، بەڵام دوای رووداەوکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ساڵی 2008 کە ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتەوە و پەەرساندنی هەڵوێستی خۆپارێزانەی ئەو سەباەرت بەو رووداوانە، بووە هۆی ئەوەی مەهدەوی کەنی بۆ سەرۆکایەتی ئەو ئەنجوومەنە هەڵبژێردەێ و لەناو دەسەڵات پەراوێز بخرێ.

هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی شارەزایان، لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

ئەنجومەنی شارەزاایانی ئیران (مجلس خوبرگان) کە لەل کۆمەلێك مەجەع و سارەزای ئایینی و سیاسی پێکدێن ئەرکی دیاریکردن و چاودرێی رێبەری کۆماری ئسیلایییان هەیە و بۆ ماوەی 8 ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێن.













باسنیوز
Top