فرۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان له سوریا هێرشیان كرده سه‌ر به‌ره‌ى نوسره
جف دیویس گووته‌بێژى پێنتاگۆن رایگه‌یاند: كه ئامانج له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه به‌رگرى كردن له سوپا و هێزه‌كانى به‌رگرى سوریا به‌رامبه‌ر به به‌ره‌ى نوسره بوه كه له لایه‌ن سوپاى ئه‌مریكاوه مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: هه‌ر گروپ ولایه‌نێك هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و هێزانه؛ رووبه‌ڕووى هێزى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له ككاتێكدایه كه سێرگى لافرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا ره‌خنه‌ى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مه‌ریكا گرت و له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانى له قه‌ته‌ر رایگه‌یاند: كه ئه‌و هه‌نگاوه و گۆڕانكارییه‌ى ئه‌مه‌ریكا شێوازى به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژى تیرۆریزم ئاڵۆزتر ده‌كات.
