باراك ئۆباما: ئێمه ته‌نها یه‌ك خانوومان هه‌یه، ئه‌ویش هه‌ساره‌ی زه‌وی و پێویسته بیپارێزین.
له‌میانه‌ی وتارێكدا باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پلانی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش‌و هه‌وا راگه‌یاند، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه نه‌وه‌ی ئێمه یه‌كه‌مین نه‌وه‌ن كه هه‌ستیان به كاریگه‌رییه‌كانی گه‌رمبوونی زه‌وی كردوه‌و دوا نه‌وه‌شن كه ده‌توانن هه‌نگاو بۆ كرنترۆڵكردنی گه‌رمبوونی زه‌وی هه‌ڵبگرن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی "گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش‌و هه‌وا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئێستا‌و داهاتوودا".
روونیشیكرده‌وه كه ئێمه ته‌نها یه‌ك خانوومان هه‌یه، ئه‌ویش هه‌ساره‌ی زه‌وی و پێویسته بیپارێزین.
به‌گوێره‌ی پلانه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا، پێویسته خاوه‌نانی وێستگه‌كانی كاره‌با بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسید كاربۆن تا ساڵی 2030 بۆ رێژه‌ی له 32% كه‌مبكه‌نه‌وه.
بڕیاره، باراك ئۆباما، كۆتایی ئه‌م مانگه وه‌كو یه‌كه‌م سه‌رۆك له مێژوویی ئه‌مریكادا سه‌ردانی ناوچه‌ی ئالاسكا له جه‌مسه‌ری باكور بكات كه له ساڵانی رابردوودا كه‌وتووه‌ته ژێركاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش‌و هه‌واوه.
