شای سعودیە گەشتەکەی بۆ کەناراوەکانی فەرەنسا هەڵوەشاندەوە
شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، شای سعودیە بڕیاربوو ماوەی سێ هەفتە لە کەناراوەکانی رێڤیرا لە فەرەنسا بمێنێتەوە، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی بەشێک لە فەرەنسییەکان، ناچاربوو دوای هەشت رۆژ، گەشتەکەی هەڵبووەشێنێتەوە.
شا سەلمان دوای هەشت رۆژ مانەوە لەو ڤێللایەی خۆی لە کەناراوەکانی فەرەنسا، گەشتەکەی کۆتایی پێهێنا و روویکردە مەغریب.
بەشێک لە فەرەنسییەکان بە تووندی ناڕەزاییان دەربڕی، بەهۆی ئەوەی ئەو کەناراوە لەو ماوەیەدا بۆشا سەلمان و دەستوپێوەندەکانی تەرخانکرابوو، کە دوو هەزار کەس بوون و ئەم رێپێدانەی دەسەڵاتدارانی فەرەنسایان بە ”دژایەتی یاساکانی فەرەنسا“ دادەنا.
باسنيوز
