جۆن كێری سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە جیهانییەكان، جۆرن كێری رۆژی شەممە 1 ـ 8 ـ 2015 بۆ بەشداری لە دانوستانی ستارتیژیك و كۆبوونەوەی ئەمنیەتیی پەوەندیدار بە قەیرانەكانی ئەمدوایانە و پەوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین سەردانی قاهیرە پایتەختی میسری كرد و بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممەش سەردانی قەتەر بكات.
سەفەری ئەمجارەی جۆن كێری بۆ قەتەر بۆ دیدار و چاوپێكەوتنە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی دیسان پەیوەندیی بە رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێرانەوە هەیە و لەراستیدا درێژەی كۆبوونەوەی “كەمپ دەیڤید”ە كەلە مانگی مەیدا لە ئەمەریكا بەڕێوە چوو.
جۆن كێری بەتەمایە لەم سەردانەیدا هەرچەشنە گومان و دڕودنگییەكی وڵاتانی عەرەبی لەبارەی مەترسیی رێككەون لەگەڵ ئێران بڕەوێنێتەوە.
حەفتەی پێشووش محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا عەرەبەكانی سەردانی كوێت، قەتەر و عێراقی كرد.
ئیسرائیل، نزیكترین هاوپەیمانی ئەمەریكا لە ناوچە ئەمجارە لە بەرنامەی سەردانی جۆن كێریدا نەگونجێنراوە. بەرپرسانی ئەمریكی بۆ پێشگیری لە هەرچەشنە گومان و دوودڵییەك دەڵێن كە ئەم كارە ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن ئەشتۆن كارتەر وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاوە بۆ ئیسرائیل جێبەجێ كراوە.
وڵاتانی سعوودیا و ئیسرائیل یەكێك لە دژبەرانی رێككەوتنی وڵاتانی پێنج كۆ یەك لەگەڵ ئێرانن.
باسنیوز
