ئه‌گه‌ری خۆكاندیدكردنی جۆزیف بایدن بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016 تاوتوێ ده‌كرێت
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌كه، جێگری سه‌رۆك و یاریده‌ده‌ره‌كانی له‌ئێستادا سه‌رقاڵی تاوتوێ كردنی ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ناوبراون، ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات. هاوكات “بایدن” ڕایگه‌یاندوه كه‌له‌كۆتایی وه‌رزی هاویندا بڕیاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.
ڕۆژنامه‌كه زانیویه‌تی كه جۆزیف بایدن و هاوكاره‌كانی له‌ئێستادا سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندی كردنن به‌و كۆمهكبهخشانهوه كهنایانهوێ هاوكاری “هیلاری كلینتۆن” بكه‌ن. به‌تایبه‌ت چونكه كلینتۆن له‌ناو هه‌ر پێنج كاندیده دیموكرایهتهكهدا به‌هێزترین چانسی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی كارتی پارتی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكرایشی كردووه، كه‌چه‌ند مانگێك به‌رله‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی بایدن به شێرچه‌نجه‌ی مێشك بمرێت، گه‌وره‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی بایدن “ستیڤ ڕیچتی” ئه‌و نیازه‌ی بۆ لایه‌نگره‌كانی بایدن ئاشكرا كردووه. به‌ڵام به‌شێوه‌ی فه‌رمی كۆشكی سپی هیچ كۆمێنتێكی له‌سه‌ر ئه‌و نیازه‌ی بایدن نه‌داوه.
باسنيوز
