هیلاری و هاوسەرەکەی له 2007ه‌وه 140 ملیۆن دۆلاریان ده‌ست كه‌وتووه
تۆماره باجییهكانی ئه‌م ژن و مێرده رونیدهكهنهوه كه هیلاری و بیڵ ته‌نها له‌ساڵی 2013دا به‌هۆی پێشكه‌شكردنی وتاره‌وه، نزیكه‌ی 23 ملیۆن دۆلار داهاتیان هه‌بووه.
هیلاری كه له‌ناو كاندیده‌كانی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه گه‌وره‌ترین هه‌لی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه، به‌ڵگه‌نامه باجییهكانی خێزانه‌كه‌ی له‌ساڵی 2007 بۆ 2014 بڵاوكرده‌وه.
به‌ره‌ی كلینتۆن ده‌ڵێت، ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌پابه‌ندبونی به شه‌فافیه‌ت ده‌بینێته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه سه‌باره‌ت به راستگۆیی ئه‌و خانمه پرسیارگه‌لێكی زۆر وروژێنراوه چونكه له‌نێوان ساڵی 2009 تا 2013 كه وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه، پۆستی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌تی خۆی به‌كارهێناوه نه‌ك وه‌زاره‌ت.
كۆی داهاتی خێزانی كلینتۆن له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌یشتوه‌ته 140 ملیۆن دۆلار‌و پاش بڕینی باج، 111 ملیۆن دۆلاری ماوه‌ته‌وه.
هیلاری راشیگه‌یاند، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 15 ملیۆن دۆلاریان له‌كاری خێرخوازیدا، به‌خشیوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه راپرسییه‌ك كه هه‌فته‌ی رابردوو زانكۆی كوینیپیاك بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌سه‌دا 57ی ده‌نگده‌ران پێیان وایه هیلاری راستگۆ‌و جێمتمانه نه‌بووه.
مانگی حوه‌زیرانی رابردوش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانێكی داده‌وری، له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه نزیكه‌ی دوو هه‌زار نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌و نامانه بڵاوكرده‌وه كه كلینتۆن له‌ساڵی 2009 ناردونی یان بۆی هاتون.
مێژوی ئه‌و نامانه كه ژماره‌یان 1925 نامه‌یه‌و له‌هه‌ر زانیارییه‌كی گرنگ و نهێنی بژاركراون، بۆ ئازار‌و كانونی دووه‌می ساڵی 2009 واته مانگه‌كانی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربونی كلینتۆن وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مانگی ئازاری رابردووش پاش ئه‌وه‌ی كلینتۆن دانی به‌وه‌دا نا كه له‌ئاڕاسته‌كردنی نامه له‌كاتی ئه‌ركه ره‌سمییه‌كانیدا له‌ساڵی 2009 تا 2013، شێوازێكی كه‌سی و تایبه‌تی په‌یڕه‌وكردووه، مشتومڕێكی سیاسیی زۆر له‌سه‌ر نامه‌كانی دروستبوو.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نیازی خۆی راگه‌یاندبوو كه سه‌رجه‌م نامه‌كانی كلینتۆن پاش بژاردكردنیان، له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به بۆچونی چاودێران هیوای كلینتۆن بوو كه هه‌میشه بانگه‌شه‌ی شه‌فافیه‌ت ده‌كات.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاندبوو كه كلینتۆن لانیكه‌م 15 نامه‌ی ئه‌و كاته‌ی وه‌زیر بووه راده‌ستی وه‌زاره‌ت نه‌كردووه‌و ئه‌مه‌ش وته‌كانی پێشوتری ئه‌و خانمه كه وتبوی ئه‌و نامانه‌ی پێشكه‌شی كردون و ژماره‌یان 30 هه‌زار نامه‌یه ته‌واوی نامه‌كانه، خسته ژێر پرسیاره‌وه.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، تۆماری ئه‌و ئیمه‌یڵانه‌ی هیلاری پێشكهشیكردون ته‌واو نین، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه هات كه به‌رپرسانی باڵای یاسادانانی ئه‌مه‌ریكا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ده‌ستپێكرد كه له‌ساڵی 2012دا كرایه سه‌ر نێرده‌ی دیبلۆماسی ئه‌مه‌ریكا له‌شاری به‌نغازیی لیبیا.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵه‌ران هیلاری ئه‌و ئیمه‌یڵانه‌ی پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت نه‌كردووه كه له‌لایه‌ن سیدنی بلومێنتاڵ هاوڕێی كۆن و راوێژكاری ناڕه‌سمیی خۆیه‌وه نێردراوه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌میانه‌ی ئیمهیڵێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، 15 نامه هه‌ن كه نه‌یان توانیوه هه‌موو ناوه‌رۆكه‌كه‌ی یان به‌شێكی دیاری بكه‌ن. به‌ڵام بابه‌تی ئه‌و 15 نامه‌یه په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌كانی 2012ه‌وه نیه.
به‌گوێره‌ی یاسا پێویسته زۆربه‌ی كارمه‌ندانی حكومی ئه‌مه‌ریكا ئیمه‌یڵی حكومی به‌كاربهێنن به‌ڵام هیلاری له‌م رووه‌وه روبه‌ڕوی چه‌ندین ره‌خنه بووه‌ته‌وه چونكه له‌ڕێی به‌كارهێنانی ئیمه‌یڵی تایبه‌تی خۆیه‌وه له‌وكاته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه، یاساكانی پاراستنی تۆماره‌كان و شه‌فافیه‌تی پێشێل كردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه تری جۆدی ئه‌ندامی كۆماری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌هێرشه‌كه‌ی به‌نغازی ده‌كات ده‌ڵێت، تۆماره نهتهواوهكهی ئیمه‌یڵه‌كانی كلینتۆن پرسیاری جددی ده‌وروژێنێت.
هیلاری كلینتۆن باشتر بناسه
ناوی ته‌واوی ئه‌م خانمه هیلاری دیان رۆدهام كلینتۆنهو 67 هه‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه.
له 26ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1947 له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئێدگواتهر له‌شاری شیكاگۆ له‌ویلایه‌تی ئیلینۆس له‌دایكبووه‌و هاوسه‌ری بێڵ كلینتۆنه كه هه‌شت ساڵ سه‌رۆكی وڵات بووه.
هه‌رچه‌نده هیلاری له‌خێزانێكی موحافیزكار له‌دایكبووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوكی هه‌ر له‌منداڵییه‌وه هانیداوه خۆی پێ بگه‌یه‌نێت و گوێ به‌وه نه‌دات كه كچه.
له‌منداڵیدا هیلاری كه‌سێكی چالاك بووه‌و به‌شداری له‌پێشبڕكێی چه‌ندین وه‌رزشی وه‌ك مه‌له‌كردن و به‌یسبۆڵدا كردووه‌و له‌و بوارانه‌دا چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا به‌شداری له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدێكی حزبی كۆماری كه یه‌كێكه له‌دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كردووه. به‌ڵام گۆڕانكاری له‌دیدو بۆچونیدا زیاتر له‌ساڵی 1962ه‌وه ده‌ستیپێكردووه له‌كاتێكدا كه كه‌سایه‌تیی دیاری ئه‌مه‌ریكیی تیرۆركرا‌و مارتن لوته‌ر كینگ-ی بینی، له‌و كاته‌وه ده‌ستی به‌گرنگیدان به‌مافه مه‌ده‌نییه‌كان، كردووه.
دواتر له‌كاتێكدا له‌زانكۆی یاڵ سه‌رقاڵی خوێندنی ماف بوو، وازی له‌حزبی كۆمارییه‌كان هێناو چووه ریزه‌كانی حزبی دیموكراتهكانهوهو ماوه‌یه‌كیش وه‌ك راوێژكاری یاسایی هه‌ژاران به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش كاری كردووه‌و له‌ساڵی 1969شدا بڕاوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ئادابدا به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ر له‌زانكۆ به‌ڵام له‌ساڵی 1971دا هیلاری، بیڵ كلینتۆن-ی ناسی و پێكه‌وه له‌به‌رژوه‌ندی یه‌كێك له‌كاندیده دیموكراته‌كان به‌شدارییان له‌هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژارنی سه‌رۆكایه‌تیدا كرد‌و دواتر‌و له‌ساڵی 1975 ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه چالاكه ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێناو ئه‌م ژن و مێرده ته‌نها منداڵێكیان هه‌یه كه كچێكی له‌دایكبووی 27/2/1980ه.
پاش هاوسه‌رگیرییان، هیلاری له‌كاره‌كه‌یدا زیاتر قاڵبویهوه به‌ڵام بێڵ كلینتۆنی هاوسه‌ری وه‌ك حاكمی ویلایه‌تی ئه‌ركه‌نساس له‌ساڵی 1979 هه‌ڵبژێردرا كه به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه به‌رده‌اوم تاساڵی 1992 له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
جگه له‌بواری پیشه‌كه‌ی خۆیدا، هیلاری له‌چه‌ندین بواری تردا كاریكردوووه به‌تایبه‌ت له‌هه‌ردوو بواری ته‌ندروستی و فێركردنداو له‌بواری ژنانیشدا كه‌سێكی چالاكه.
ئهستێرهبونی سیاسیی ئه‌م خانمه له‌كاتێكدا ده‌ركه‌وت كه وه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌گه‌نده‌ڵی وۆتهرگیت ده‌ركه‌وت كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ریچارد نیكسۆنی سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكای له 1974دا لێكهوتهوه.
له‌ساڵی 2000دا هیلاری وه‌ك سیناتۆر بۆ ویلایه‌تی نیۆرك هه‌ڵبژێردرا به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م سیناتۆری ژن له‌مێژووی ئه‌مه‌ریكادا كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ویلایه‌ته بكات.
له 1993 بۆ ساڵی 2001ش له‌كاتێكدا خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا بوو، هیلاری زۆر به‌توندی پشتگیری له‌مێرده‌كه‌ی ده‌كرد ته‌نانه‌ت له‌كاتی ئابڕوچونی په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كه‌ی كلینتۆن له‌گه‌ڵ مۆنیكا لوینسكیشداو هیلاری له‌و رووه‌وه له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری Talk رایگه‌یاندبوو: هه‌موو خێزانێك كێشه‌ی تێدایه.
هیلاری یه‌كێك بوو له‌دوو كاندیده دیاره‌كه‌ی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی 2008ی ئه‌و وڵاته. له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه ركه‌به‌ری ئۆبامای ده‌كرد، سه‌باره‌ت به‌جه‌نگی عیراق ده‌یوت: "ئه‌گه‌ر لهههڵبژارنهكهدا سه‌ربكه‌وم ئه‌وا سه‌رجه‌م سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌عیراق و ئه‌فغانستان ده‌كێشینه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی عه‌ره‌ب- ئیسرائیلیش هیلاری پشتگیری ئیسرائیل ده‌كات و رایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر ئێران بیر له‌هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل بكاته‌وه ئه‌وا ئێران له‌سه‌ر نه‌خشه ده‌سڕینه‌وه".
به‌ڵام له‌دوا ساته‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا هیلاری كشانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئۆبامای ركه‌به‌ری راگهیاندو له‌كۆنگره‌یه‌كدا به‌ئاشكرا وتی: "باراك ئۆباما سه‌رۆكمانه". به‌وه‌ش ئۆباما بووه كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه.
له‌مانگی 11ی 2008 باراك ئۆبامای سه‌رۆكی تازه‌هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كه 44 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڕه‌سمی هیلاری بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستنیشانكرد به‌مه‌ش به‌گوێره‌ی چاودێرانی سیاسی، ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌نێوان ئۆباما‌و هیلاریدا له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دروست ببوو، كۆتاییهات.
هه‌رچه‌نده هیلاری یه‌كێكه له‌به‌هێزترین كاندیده‌كانی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی داهاتوو به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن هه‌لی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كۆمارییه‌كاندا مسۆگه‌ر نیه.
خه‌ندان
