كاندیدێكی كۆماری تر هاته ناو پڕوپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه
له ڕیكلامێكی ڤیدیۆییدا بۆ ده‌ستكردن به بانگه‌شه‌كان، جیلمۆر گوتی: ” من خۆم كاندید كرد بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، چونكه سه‌ركردایه‌تی ئێستامان له‌واشنتۆن ولات به‌ره‌و داڕوخان ده‌بات. من ده‌توانم به‌ربگرم به‌و داڕوخانه”.
جیلمۆر كه له‌نێوان 1998 و 2002دا حاكمی ویلایه‌تی فێرجینیابووه، له‌ئێستادا ته‌مه‌نی 65 ساڵه‌و، ده‌بێته 17 هه‌مین كه‌س كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016.
پێشتریش له 2008دا، بۆ ماوه‌یه‌ك هاته ناو پڕوپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و، دواتر پاشه‌كشه‌ی كرد.
به‌پێی ڕاپرسییه‌كی ڕۆیته‌رز/ئه‌بسوس، كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامه‌كانی بڵاوكرانه‌وه، ده‌ركه‌وتووه بزنسمانی گه‌وره”دۆناڵد ترامب” له‌پێشی پێشه‌وه‌ی كاندیده كۆمارییه‌كانه به 25%ی ده‌نگه‌كان. پاشان “جیب بۆش” حاكمی پێشوی ویلایه‌تی فلۆریدا دێت به‌ڕێژه‌ی 12%.
باسنيوز
